لەماوەی مانگێكدا زیاتر لە 23 ملیۆن كەس لە وڵاتانی ئەوروپا بێكار بوون

لە مانگی حوزەیرانی رابردودا زیاتر لە (23) ملیۆن كەس لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، كارەكانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەش (17) ملیۆن كەسیان لە ناوچەی یۆرۆ بون.

دەستەی یۆرۆستاتی سەر بە یەكێتی ئەوروپا ئاشكرای كرد: تەنیا لەمانگی حوزەیراندا (23) ملیۆن و (296) هەزار كەس لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، بێكار بون، لەو ژمارەیەش (17) ملیۆن و (756) هەزار كەسیان لەناوچەی یۆرۆدا بون، بەوپییەش ژمارەی ئەو كەسانەی كارەكانیان لەدەستداوە لە یەكێتی ئەوروپا (23) هەزار كەمیكردوە، بەڵام لە ناوچەی یۆرۆ (31) هەزار كەس زیادیكردوە.

دەستەكە ئەوەشی خستوەتەڕو كە رێژەی بێكاریی لە ناوچەی یۆرۆ لە مانگی حوزەیراندا (11.1%) بوە و لە یەكێتیی ئەوروپا (9.6%) بوە، هاوكات لەو بڕە زۆرترین رێژەی بێكاریی لە یۆنان تۆماركراوە كە (25%) و كەمترین رێژەی بێكاریش لە ئەڵمانیا بوە بە رێژەی (4.7%) كۆماری چیك و بەریتانیاش پلەكانی دوەم و سێیەمی كەمترین رێژەی بێكارییان تێدا تۆماركراوە كە ناگەنە (6%).