ژوورى بازرگانى هانده‌ره‌ بۆهیَنانى كارگه‌ پیَشكه‌وتوه‌كان بۆ سلیَمانى

 
شاندیَكى پیشه‌سازى پۆلۆنیا و ئوكرانیاى هاوبه‌ش سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلیَمانیانكرد و له‌گه‌لَ ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ژوور كۆبونه‌وه‌ و گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ڕه‌وشى پیشه‌سازى نیَوان هه‌ردوولا.
ئه‌وشانده‌ له‌گفتوگۆكانیاندا له‌گه‌لَ ئه‌ندامانى ژووردا باسیان له‌وه‌كرد كه‌ بتوانن كارگه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌ شارى سلیَمانیدا دروستبكه‌ن تایبه‌ت به‌ بوارى دروستكردنى بۆرى پلاستیكى جۆراو جۆر كه‌ ئه‌و كارگه‌یه‌ له‌توانایدایه‌ تا تیره‌ى 4م به‌رهه‌م هیَنانى هه‌یه‌ به‌شیَوه‌ى پرۆفیشنالانه‌ و پیَشكه‌وتوانه‌ و كوالیَتى به‌رز .
لاى خۆشیانه‌وه‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ژوور ڕایانگه‌یاند دانى ئه‌م جۆره‌ كارگانه‌ سودى زۆرى ده‌بیَت بۆ شارى سلیَمانى به‌تایبه‌ت له‌ بازاڕه‌كانى كوردستاندا كه‌ده‌تواندریَت جۆرى باشى بۆرى به‌كوالیَتى به‌رز به‌رهه‌م بهیَندریَت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه‌ ئاماده‌ن وه‌ك ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلیَمانى هاوكارى ته‌واوى ئه‌و جۆره‌ كارگانه‌ بكه‌ن كه‌بیَته‌ كوردستان چونكه‌ له‌ ئیَستادا بوارى وه‌به‌رهیَنان له‌كوردستاندا فراوانه‌ و ده‌توانن به‌پیَى پیَشكه‌وتنه‌كان ئه‌و جۆره‌ كارگانه‌ دابندریَت و كارى بۆبكریَت.