بەهۆی قەیرانی داراییەوە یەك ملیۆن كەس بێكار بوون

وتەبێژی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان رایدەگەیەنێت ” بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر كۆمپانیا مایەپوچ بون و بەوهۆیەشەوە زیاتر لە ملیۆنێك كەس بێكار بوون.

مەلا یاسین، وتەبێژی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان لەلێدوانێكیدا رایگەیاند ” بەهۆی قەیرانی داراییەوە، هەرێمی كوردستان بەبڕی نۆ ملیار دۆلار پاشەكشێی ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیانی بەركەوتوە.

مەلا یاسین ئاشكراشیكرد: قەبارەی زیانەكانی ناوخۆش بریتییە لە پێنج ملیار دۆلار، كە تەنها یەك ملیاریان لەكەرتی تایبەتە و چوار ملیارەكەی دیكەی زیانەكانی كەرتی گشتییە.

وتەبێژی یەكێتی بەڵێندەران ئاماژەی بەوەشكرد “هەر بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەوە زیاتر لە (300) هەزار كەس لە كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان و (750) هەزار كەسی دیكەش لەناو بازاڕەكاندا كارەكانیان لەدەستداوە و بێكاربوون”.