100 ملیار دینار بۆ بەڵێندەران خەرجدەكرێت

وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت “لەو بڕە پارەیەی كە بەغدا دەینێرێت بڕی (100) ملیار دیناری‌ بۆ بەڵێندەران خەرجدەكەین و دەشڵێت “لەمەودوا چەكی بانكی لە جیاتی  باج  لە بەڵێندەران وەردەگیرێت”.

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لەگەڵ شاندێكی  لقی هەولێری یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان كۆبوەوە و دوپاتی كردەوە كە گەورەترین گرفت نەبونی سیولەیە، ئەوەشی‌ خستوەتەڕو كە بەردەوام داكۆكی لە مافی بەڵێندەران كردوە و جەختیشی‌ لە گرنگی رۆڵی  بەڵێنەدەران كرد لە پێشكەوتن و چالاكییە ئابوریەكاندا.

بەپێی‌ راگەیەنراوێكی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌، رێباز حەملان بە لێندەرانی‌ وتوە:”لە كاتی گەیشتنی بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداوە راستەوخۆ (100) ملیار دیناری‌ تەرخان دەكرێت بۆ بەڵێندەران”.

وەزیری دارایی ئەوەشی‌ ئاشكرا كردوە كە لەم هەفتەیەدا رێنمایی پێویست دەردەچێت بۆ ئەوەی بەڵێنەدران بتوانن بە چەكی بانكیی باجەكانی خۆیان بدەن.