كۆمپانیای ئەپڵ نوێترین بەرهەمی دەخاتە بازاڕەوە

كۆمپانیای ئەپڵ ئاشكرایكرد نوێترین بەهەمی خۆی لە جۆری ئەپڵ وۆچ بە چەند رەنگێكی جیاواز دەخاتە بازاڕەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كۆمپانیاكە رایگەیاندوە لەماوەی داهاتودا جۆری نوێی ئەپڵ وۆچ بە هەریەكە لە ڕەنگەكانی زەرد و ئاڵتونی و پەمەیی بڵاودەكاتەوە.

كۆمپانیای ئەپڵ یەكیكە لە گەورەترین كۆمپانیاكانی بواری تەكنەلۆژیا كە لەسەرانسەری جیهاندا بەرهەمەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو دەفرۆشرێن و خواستێكی زۆریان لەسەرە.