نرخی نەوت بەرزبویەوە

دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردودا نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی بوو ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەرزبویەوە.

ئەمڕۆ هەینی ١٧ی تەموز نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٥٧.٨٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکاش گەیشتە ٥١.٩٠ دۆلار.