نرخی خۆراک لەبازارەکانی جیھان نزیکەی ١% دادەبزێت

 
نرخی خۆراک لەبازارەکانی جیھان نزیکەی ١% دادەبزێت و دەگاتە نزمترین ئاست لە ماوەی شەش ساڵدا.
 
لە راگەیەندراوێکدا رێکخراوی کاروباری کشتوکاڵ و خۆراکی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بەفاو بڵاویکردەوە: بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت و کەمبوونی تێچوون و بەرزبوونی بەھای دۆلار و زیادبوونی بەرھەمی شیرمەنی و شەکر، نرخی خۆراک لەمانگی حوزیرانی رابردوو بە رێژەی ٠.٩% دابەزی و کە ئەمەش نزمترین ئاستە لە دوای مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٠٩ ەوە.
 
لە راگە یەندراوەکەی فاو دا ئاماژە بەوەشکراوە، وا پێشبینی دەکرێت بەرھەمی دانەویڵەی جیھان لە ساڵی ٢٠١٥دا لە ئاستێکی باشدا بێت و بگاتە نزیکەی ٢ ملیارو ٥٢٧ ملیۆن تۆن، بەڵام ھێشتا بەرێژەی ١.١% لەئاستی بەرھەمی پێوانەیی ساڵی پار کەمترە .