بانكی نێودەوڵەتی دەستی هاوكاری بۆ عیراق درێژدەكات

 
بانكی نێودەوڵەتی بڕی 350 ملیۆن دۆلاری قەرز بە عێراق دەدات بۆ ئاوەدانكردنەوەی چەند ناوچەیەك كە بەهۆی تیرۆرستانی داعشەوە وێران بوون. 
لە راگەیێندراوێكدا، دوێنێ‌ پێنجشەممە(9/7/2015) بانكی نێودەوڵەتی رایگەیاند: 350 ملیۆن دۆلار پێشكەشی عێراق دەكەن بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەو ناوچانەی كە بەهۆی شەڕ و كاولكارییەكانی چەكدارانی داعشەوە  ویران بوون.”
بەپێی راگەیێندراوەكە، ئەم بڕە پارەیە بە مەبەستی نۆژەنكردنەوە و ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بەكاردەهێنرێت پڕۆژەی ئاو، رێگاوبان،  قوتابخانەو نەخۆشخانە . 
ئەو بڕە پارەیە لە چوارچێوەی  پلانێكی پێنج ساڵەی هاوكاریی دارایی دایە بۆ گەشەدان بە 7 ناوچەی جیاواز لە  پارێزگاكانی سەڵاحەدین و دیالە.
 
ز.ر