دۆلار بۆ كەمترین نرخ لەماوەی 5 مانگی رابردودا دابەزی

نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
 
بەپێی زانیارییەكان نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان بۆ 123 هەزار و 500 دینار دابەزیوە.
 

جێی ئاماژەیە ئەم نرخە كەمترین نرخە لەماوەی پێنج مانگی رابردودا كە دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەخۆیەوە بینیبێت.