14 پڕۆژەی وەبەرهێنان دەخرێنە لیستی ڕەشەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان چواردە پڕۆژەی وەبەرهێنان دەخاتە لیستی رەشەوەو هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە لەو پڕۆژانەدا مافی هاوڵاتی خوراوە.
 
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان لەلێدوانێكیدا رایگەیاند” ئەو پرۆژانە بەهۆی ئەوەی لە ماستەرپلان لایانداوە و مافی خەڵكیان خواردووە و هەروەها ئەو شوێنانەی بۆ پارك و خزمەتگوزاری داندراون بەڵام كراون بە خانوو، خراونەتە لیستی رەشەوە.
 

بەپێی زانیارییەكان پڕۆژە راگیراوەكان لە هەریەكە لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و كۆیە و شەقلاوەن.