ئێران هەناردەكردنی گازی سروشی بۆ عێراق دوادەخات

ئێران هەناردەكردنی گازی سروشی بۆ عێراق دوادەخات و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش هۆكاری ئەو دواخستنە بۆ خراپی بارودۆخی ئەمنیی عێراق دەگێڕنەوە.
 
عەلی رەزا كاملی، سەرۆكی كۆمپانیای نیشتمانی ئێران بۆ هەناردەكردنی غاز، رایگەیاند ” پلانی ئێران بۆ هەناردەكردنی غازی سرووشتی بۆ عێراق بۆ كاتێكی نادیار  دواخراوە”.
 

لەبارەی هۆكاری دواخستنی هەناردەكردنەكەوەو كاملی ئاماژەی بەوەكردوە ” خراپی بارودۆخی ئەمنی و تێكچونی رەوشی ئەمنی لە بەغدی پایتەخت هۆكاری دواخستنی هەناردەكردنی غازی سروشتیە بۆ عێراق.
 
جێی ئاماژەیە ساڵی 2013 ئێران و عێراق گرێبەستێكی هاوردەكردنی غازی سرووشتی بۆ دابینكردنی وزەی كارەبا لە بەغدا و دیالە واژۆكردووە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ تاوەكو ئێستا ئەو رێككەوتنە نەچۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.