سبەینێ بەنزین بەسەر بەنزینخانەكاندا دابەشدەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی وزەو سەرچاوە سروشتیەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ بەنزینەكەی ئیماڕات دەگاتە هەرێم و سبەینێش بەسەر بەنزینخانەكاندا دابەشدەكرێت.
 

د. عیزەت سابیر، ئەندامی‌ لیژنەی‌ وزە و سەرچاوە ‌سروشتییەكان لەلێدوانێكیدا رایگەیاند ” ئەو بەنزینەی‌ حكومەتی‌ هەرێم لە وڵاتی‌ ئیماراتی‌ كڕیوە، ئەمڕۆ دەگاتە هەرێمی‌ كوردستان.

ئەو ئەندامەی‌ لیژنەی‌ وزە و سەرچاوە ‌سروشتییەكان ئاشكراشیكرد “لەگەڵ گەیشتنی‌ بەنزینەكە سبەی چوارشەممە بەسەر بەنزینخانەكاندا دابەش دەكرێت و دواتر بە نرخی‌ (700) دینار بۆ هەر لیترێك بە شۆفێران دەفرۆشرێت.