بانكی ناوەندیی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە

بانكی ناوەندیی عێراق له ‌رۆژانی داهاتودا، دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە، ئەوەش بۆ رێگرتن لە بەرزبونەوەی زیاتری نرخی دۆلار و جێگیركردنی.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری ئابوریی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد: بڕیاردراوە لە ‌رۆژانی داهاتودا له ‌لایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە، دۆلاری زیاتر بخرێتە بازاڕەوە، وەك هەوڵێك بۆ رێگرتن له ‌بەرزبونەوەی زیاتری نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقیدا.

ئاماژەی بەوەشكردوە كە تائێستا هیچ جۆرە هەڵئاوسانێك له ‌بازاڕەكانی عێراقدا روینەداوە، ئەو بەرزبونەوەیەش كە له ‌كاڵا و شتومەكەكاندا هاتوەتە ئاراوە، روداوێكی وەرزییە.
 

جێی ئاماژەیە لەچەند رۆژی رابردودا نرخی دولار بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەجۆرێك نرخی 100 دۆلار گەیشتە 143 هەزار دینار، بەڵام لەئێستادا ئەو نرخە بۆ 132 هەزار دینار دابەزیوە.