یۆنان توانای دانەوەی قەرزەکانی نییە

 
وەزیری ناوخۆی یۆنان دەڵێت ئەو وڵاتە ناتوانێت قەرزی سندووقی نێودەوڵەتی دراو لە 5 ی مانگی داهاتوو بداتەوە.



نیکۆلاس ڤۆتسیس، وەزیری ناوخۆی یۆنان رایگەیاند قەرزی سندووقی نێودەوڵەتی دراو، 1.6 ملیار یۆرۆیە کە لە چوار بەشدا دەبێت لە مانگی داهاتوو لەلایەن یۆنان بدرێتەوە، بەڵام ئەو پارەیە ئێستا نییەو رەنگە نەشبێت.



یۆنان بۆ پێدانەوەی قەرزەکانی ناچارە لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی و سندووقی نێودەوڵەتی دراو بگاتە رێککەوتن، ئەو رێککەوتنەی کە هێشتا بەدەستنەهاتووە.



سەرەڕای ئەوەش یانیس ڤارۆفاکیس، وەزیری دارایی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە پێشکەوتن لە دانوستاندنەکان هاتووەتە ئاراوە.



وڵاتانی ئەورووپی پێشمەرجی چاکسازی ئابوورییان بەسەر یۆناندا سەپاندووە و ئەو وڵاتەش خوازیاری درێژکردنەوەی بەرنامەی دەستگرتنەوە ئابوورییەکەیەتی.
 
س:روداو