بازاڕی بۆرسه‌ی دوبه‌ی دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی

بازاڕی بۆرسەی دوبەی ، کە بە بازاڕی دارایی دوبەی ناسراوە سەرەتای ئەم هەفتەیەی بە 4118 خاڵ دەسپێکرد، بەڵام بە درێژایی رۆژی دەستپێکردنی بەردەوام بوو لە دابەزین.
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا بازاڕی دارایی دوبەی بە 4049 خاڵ داخرا ، بەو پێیەش بەرێژەی سەدا 1.7 دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
به‌هۆی ئه‌و دابه‌زینه‌شه‌وه‌ بەهای پشکەکانی کۆمپانیاکانی داماک ، ئیعمار، عەرەب تێک و دوبەی پارک دابەزینیان به‌خۆیانه‌وه‌.