ئه‌مڕۆ کۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان ئه‌نجام ده‌درێت

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ کۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له‌ وڵاتی ئوردن به‌ڕوه‌ بچێت.
عیماد فەخووری، سیاسەتمه‌داری ئوردنی رایگەیاند کە بابەتەکانی ناو کۆربەندەکە پرسەکانی پەیوەست بە سەقامگیری ناوچەکە و قەیرانی ئاوارەکان تاوتوێ دەکات.
میرۆسلاو دۆسک، بەرێوەبەرێکی باڵای کۆربەندی ئابووری جیهان دەڵێت کۆڕبەندەکە 1000 کەسایەتی و شرۆڤەکار تیایدا بەشدار دەبێت و سەرچاوەکانی سەرهەڵدانی بیرۆکەی توندوتیژی و کێشەی بێکاری گەنجان، لە مژارەکانی دیکەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانین.
کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە رۆژانی 21 تا 23 ی ئەم مانگە لە ناوەندی کۆبوونەوکانی شا حوسێن لە کەناری دەریای مردوو بەرێوەدەچێت.
چاوەروان دەکرێت سەرکردەکانی وەک سەرۆکی میسر و شا عەبدوڵای شای ئوردن و سەرۆکی فەلەستین لە کۆڕبەندەکەدا بەشدار بن.