شارەوانی خەڵاتی ئەوانەی کرد کە لەقەیرانی دارایدا هاوكاریانبون

 
وەك وەفایەك بەرامبەر بەو كەس و لایەن و كۆمپانیایانەی لەماوەی قەیرانی دارایدا هاوكاری سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیكردووە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشین.
یوسف یاسین سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند ” ئێمە وەك شارەوانی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان و ماندو نەبونمان بەخشی بەهەموو ئەو كۆمپانیا و كەسایەتی و ڕێكخراوانەی لەماوەی قەیرانی دارایدا هاوكارمانبون و نەیان هێشتوە كارەكانی شارەوانی ڕابوەستێت”
ئاماژەی بەوەشدا ئەمكارەی ئێمە لەچاوو ماندوبون و هیلاكی ئەواندا هیچنیە بەڵام پێمان خۆشبوو ڕێز و سوپاسی خۆمانیان پێببەخشین كەئەوان بەردەوامبون لەسەر خستنی كارەكانی شارەوانیدا لەم ماوەیەدا.
لەو ڕێوڕەسمەدا خەڵاتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیكرا كە لەماوەی ڕابردودا بەردەوام توانیویەتی هاوكاری سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیبكات بۆ سەرخستنی كارەكانیان.