کونسوڵی هۆڵه‌ندا سه‌ردانی ژوری بازرگانی کرد

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ کونسو‌ڵی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی کرد و له‌گه‌ڵ سیروان محه‌ممه‌د سه‌رۆکی ژوور کۆبوویه‌وه‌.
له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا سیروان محه‌ممه‌د باسی له‌ بارودۆخی پیشه‌سازی و بازرگانی له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ گشتی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی کرد.
سیروان محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد ئه‌وان وه‌ک ژوری بازرگانی ئاماده‌ی هه‌موو هاوکارییه‌کن پیشکه‌شی کۆمپانیا بیانیه‌کانی بکه‌ن له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ له‌ کوردستان کاری وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن.
لای خۆشیه‌وه‌ کونسوڵی هۆڵه‌ندا سه‌رسامی خۆی به‌ پێشکه‌وتنه‌کانی شاری سلێمانی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند سلێمانی شارێکی گونجاوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی کاری بازرگانی.
کونسوڵی هۆڵه‌ندا ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ وڵاته‌که‌ی هه‌و‌ڵ ده‌دات په‌یوه‌ندی به‌ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای گه‌وره‌ی هۆڵه‌ندیه‌وه‌ بکات به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی بێن و له‌ شاری سلێمانی کاری بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌نجام بده‌ن.