بەهۆی قەیرانی داراییەوە 2700 پڕۆژە راگیراون

سەرۆكی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان رایدەگەیەنێت قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان كاریگەری راستەوخۆی لەسەر پڕۆژەكان دروستكردوە و بەوهۆیەوە زیاتر لە (2700) پڕۆژە لەكاركردن وەستاون.
 

رزگار جەمال، سەرۆكی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان رایگەیاند “لەسەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانی داراییدا، 2930 پڕۆژە لە هەرێمی كوردستاندا كاریان تێدا دەكرا، بەڵام بەهۆی كاریگەری قەیرانەكەوە ئێستا ئەو پڕۆژانە كەمبونەوەتەوە و كاركردن لە زۆربەشیاندا راگیراوە.

سەرۆكی یەكێتیەكە ئاماژە بەوەشدەكات “ئەو پڕۆژانەی لە بواری وەبەرهێنانیشدا ئەنجام دەدرێن، كارەكانیان بە شێوەیەكی سست بەڕێوەدەچن.
 

سەرۆكی یەكێتی بەڵێندەران ئاشكراشیكرد “لە ئێستادا تەنها نزیكەی (200) پڕۆژە كاریان تێدا دەكرێت و هۆكاری ئەو دۆخەش قەیرانی داراییە لە هەرێمی كوردستان”.