نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبونەوەو نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 69 دۆلاری تێپەڕاند.
 
بەهۆی‌ كەمبوونەوەی‌ هەناردەكردنەكانی‌ لیبیا، نرخی‌ نەوت چەند رۆژێكە بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینەوەو لەم چەند رۆژەشدا بەرزترین ئاستی‌ لە سەرەتای‌ ئەمساڵدا تۆماركردوە.    
 
نرخی‌ بەرملێك نەوتی‌ برینت گەیشتە 69.11 دۆلار، ئەمەش بە بەرزترین نرخ لە مانگی‌ كانوونی‌ یەكەمی‌ رابردووەوە، دادەنرێت.
 

هەروەها نرخی‌ نەوتی خاوی‌ ئۆپیكیش لەم هەفتەیەدا گەورەترین بەرزبوززنەوەی‌ بەخۆوەبینی‌ و زیاتر لە دۆلارێك و 50 سەنت زیادیكرد و نرخی‌ بەرملێكی‌ گەیشتە 63.62 دۆلار.