نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لەمساڵدا تۆماركرد

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوەبینی و بەرزترین ئاستی لەساڵی 2015 دا تۆماركرد.
 
لەبازاڕەكانی جیهاندا نرخی‌ بەرملێك نەوتی‌ برێنت 1.20 دۆلار زیادیكردو گەیشتە 67.65 دۆلار، بەوەش بەرزترین ئاستی‌ لە مانگی‌ كانوونی‌ یەكەمی‌ رابردووەوە تۆماركردو نرخی‌ نەوتی‌ خاوی‌ ئەمریكاش، 1.39 دۆلار زیادیكرد و نرخی‌ بەرمیلێكی‌ گەیشتە 60.32 دۆلار و بە هەمانشێوە لە مانگی‌ كانوونی‌ یەكەمی‌ ساڵی‌ رابردووەوە، بەرزترین ئاستی‌ تۆماركردوە.
 

بەرزبونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت كە  هەناردەكردنی‌ نەوتی‌ خاو لە بەندەری‌ زویتینەی‌ خۆرهەڵاتی‌ لیبیا راوەستا و بەمەش ئاستی خستنەڕو لەبازاڕەكاندا كەمبویەوەو بەوهۆیەشەوە نرخی نەوت بەرزبویەوە.