رێژەی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار دەكات

ئیدارەی زانیاری وزەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایدەگەیەنێت ” لە هەفتەی رابردوودا ئاستی كۆگاكردنی نەوتی ئەو وڵاتە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆماركردووە.

بەپێی داتاكانی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریكا، ئاستی كۆگاكردنی نەوتی ئەو وڵاتە بۆ 16 هەفتە دەڕوات كە لە بەرزبوونەوەدایەو ریكۆردێكی نوێی تۆماركردووە.

هەفتەی رابردوو ئاستی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا 1.9 ملیۆن بەرمیل زیادیكرد و گەیشتە 490 ملیۆن و 910 هەزار بەرمیل.

ئەوەش دەریدەخات بەرێژەی سەدا 2.9 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە. ئەنیستیتۆی نەوتی ئەمریكاش رایگەیاند كە لە مانگی رابردوودا ئاستی نەوتی كۆگاكراوی ئەو وڵاتە بەرێژەی سەدا 4.2 بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.