ڕۆژی جیهانی كرێكاران پیرۆزبێت

 

لە 1ی ئایاردا هەموو جیهان و بەتایبەتی كرێكاران
یادی ڕۆژی جیهانی كرێكاران دەكاتەوە كوردستانیش یەكێكە لەو هەرێمانەی لەجیهاندا یادی
ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگرێت و تیایدا كرێكاران داخوازیەكانیان چڕتردەكەنەوە
.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەگەرمی پیرۆزبایی
لە كرێكارانی كوردستان و جیهان دەكات هەمیشە توانا و بەرهەمی كرێكاران بەرز دەنرخێنێت
كە بەردەوام لە ئاوەدانكردنەوەی ووڵاتدا دەستێكی باڵایان هەیە و توانیویانە كوردستانێكی
ئاوەدان بەبەرهەمی ڕەنج و ئارەقی ناوچەوانیان بونیادبنێن
.

وەك ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خوازیارین
پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو ماف و داواكاریانەی كرێكاران داوای
دەكەن كاریان بۆبكات و بتوانن ماف و خواستەكانی خۆیان لە ڕێگەی پرۆژەیەكەوە بەدەستبهێنن
.

 

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی