سلێمانی; نزیكەی 18 تۆن برنج لە ناودەبرێت

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی دەست دەگرێت بەسەر 380 فەردە برنجی سامانی 50 كیلۆیی و سەرۆكی لیژنەی لەناوبردنیش رایدەگەیەنێت  سەرجەمیان لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبران.

پاش ئەوەی لەلایەن ئاسایشی ئابووری پارێزگای سلێمانی لیژنە هاوبەشەكان ئاگاداردەكرێتەوە لە هەبوونی برێكی زۆری برنج لە كۆگایەكی شاری سلێمانی ، بەمەبەستی پشكنین و بەدواداچونی زیاتر لیژنە هاوبەشەكان سەردانی كۆگاكەیان كردوو نموونەی برنجەكەیان رەوانەی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كرد، پاش پشكنینی تاقیگەیی دەركەوت ئەو برنجە شیاوی خواردن نییەو بەكارهێنانی زیانێكی زۆر بەتەندروستی مرۆڤ و ئاژەڵ دەگەیەنێت.

لەوبارەیەوە تەها سالح سەرۆكی لیژنەی لەناوبردنی سەر بەلیژنە هاوبەشەكان رایگەیاند: پاش ئەوەی لیژنە هاوبەشەكان دەستی گرت بەسەر بری 18 تۆن و 400 كیلۆگرام برنجی سامان خراپبوو، ئەمرۆ پێنج شەممە 30/4  بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی سەرجەمیان لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبران.