لەماوەی سێ مانگدا ئەپڵ زیاتر لە 61 ملیۆن ئامێری فرۆشتوە

كۆمپانیای ئەپڵی تەكنەلۆژی رایدەگەیێنێـت، لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا توانیویەتی “61.2 ملیۆن ئامێر بفرۆشێت”.
 
تیم كۆك، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئەپڵ ئاشكرایدەكات ” كۆمپانیاكەیان لەلایەن بەكاربەرانەوە رووبەڕووی پێشوازییەكی گەورە بووەتەوە، بەتایبەت لەلایەن ئەو كەسانەی خواستیان هەیە بۆ بەدەستهێنانی مۆبایلی هۆشمەند”.
 
ئاماژەی بەوەش كردووە ” سەدا 20 ی خاوەنی مۆبایلەكانی ئایفۆنی كۆن، نوێترین بەرهەمی ئەپڵ لە ئایفۆن 6 ‌و ئایفۆن 6 پڵەسیان كڕیوە”.
 
لەبارەی فرۆشتنی ئامێرەكانی تابلێتی ئای پاد، ئاستی فرۆشتنی وەك پێشبینیكرابوون، بەرەو پاشەكشێكردن هەنگاوی ناوە و قەبارەی فرۆشتنیشی 12.6 ملیۆن یەكە بووە.
 
كۆك، پێشبینیكردووە لە چارەكی دووهەمی ئەمساڵ بەرزبوونەوەیەكی بەردەوام تۆماربكات، بەتایبەت لەدوای راگەیاندنی نوێترین بەرهەمیان لە كاتژمێری هۆشمەند بەناوی ئەپڵ واتچ كە تاوەكو ئێستاش كۆمپانیاكەیان 3500 سیستەمی ئەلیكترۆنی لەخۆدەگرێت.
 

ئەپڵ لەنوێترین ئاماری خۆیدا جەختی لەوە كردووەتەوە، توانیویەتی لە چارەكی یەكەمی 2015، بەبەهای 58.01 ملیار دۆلار داهات بەدەستبهێنێت ‌و تەواوی قازانجی كۆمپانیاكەشیان 13.6 ملیار دۆلار بووە و بەئاستی دوو ملیاریش لەسەرووی پێشبینیەكانەوە بوون.