نەوت بەرزترین نرخی تۆماركرد

نرخی نەوتی خاوی برێنت لەماوەی چوار مانگی رابردویدا بەرزترین ئاستی تۆماركرد و ئەمڕۆش نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو گەیشتە (65.29) دۆلار.
 
بەهۆی ترس لە ئاستی هەناردەكردنی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەردەوامی ئاڵۆزییەكانی یەمەن و ترس لە كەمبونەوەی نەوتی بەردینی ئەمەریكی ئەمڕۆ دوشەممە 27ی نیسان نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە (65.29) دۆلار و ئەوەش بەرزترین نرخە لەماوەی چوار مانگ و نیوی سەرەتای ئەمساڵدا تۆماری كردبێت.
 

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریكی گەیشتە (57.12) دۆلار و لەماوەی شەش هەفتەی رابردودا ئەو جۆرەی نەوتیش بەردەوام نرخەكەی لەبەرزبونەوەدا بوە.