نرخی‌ نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبونه‌وه‌

به‌هۆی‌ مه‌ترسی‌ له‌گه‌ڕكه‌وتنی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا، نرخی‌ نه‌وت تادێت روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كات. 
وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌می‌ رۆژانه‌ی‌ نه‌وتی‌ ئۆپيك، له‌ سه‌رو داواكارییه‌كانه‌، به‌ڵام دابه‌زینی‌ نرخی‌ دۆلاری‌ ئه‌مریكایی‌ و ده‌سته‌واژه‌ ئابورییه‌كان له‌ ئه‌وروپا و ئاسیا، وایان كردووه‌ نرخی‌ نه‌وت به‌رزببێته‌وه‌.      
ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ نرخی‌ به‌رملێك نه‌وتی‌ برنت، به‌پێی‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ مانگی‌ حوزیرانی‌ داهاتوو، 15 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 65 دۆلار، ئه‌وه‌ش له‌دوای‌ مانگی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ رابردووه‌وه‌ به‌  به‌رزترین نرخ داده‌نرێت. 
هاوكات نرخی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ ئه‌مریكا به‌رزترین ئاستی‌ تۆماركرد و نرخی‌ به‌رملێكی‌ گه‌یشته‌ 58.41 دۆلار، ئه‌و نرخه‌ش له‌ ساڵی‌ 2015دا به‌ به‌رزترین نرخ داده‌نرێت و روو له‌وه‌یه‌ هه‌فتانه‌ ئاستی‌ زیاتر تۆمار بكات.