نرخی نەوت بەرزبویەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوەبینی و بەپێی وتەی شارەزایانیش لەچەند رۆژی داهاتودا ئەو نرخە زیاتر بەرزدەبێتەوە.
 
لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی نەوت بەرزبویەوە بەجۆرێك نرخی نەوتی برینت 8 سەنت بەرزبویەوەو نرخی یەك بەرمیل گەیشتە 58.43 دۆلار.
 
بەهەمان شێوە نرخی نەوتی ئەمریكاش بەڕێژەی 1.38 دۆلار بەرزبویەوەو گەیشتە 53.29 دۆلار.
 
شارەزایانی بواری وزە هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەگێڕنەوە بۆ كەمبونەوەی بەرهەمی نەوتی ئەمریكی و زیادبونی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت وڵاتی یەمەن.
 

بەپێی وتەی ئەو شارەزایانە نرخی نەوت بەردەوام دەبێت لەبەرزبونەوەو لەچەند رۆژی داهاتودا ئەو نرخە بەرزبونەوەی زیاتر بەخۆیەوەو دەبینێت.