كۆمپانیایەكی ئەمریكی 150 ملیۆن دۆلار سزا دەدرێت

دادگایەكی ئەمریكا بڕیاریدا بە سزادانی كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی كرایسلەر ئەویش بەهۆی ئەوەی لە روداوێكی هاتوچۆدا كێشە لە یەكێك لە ئۆتۆمبیلەكانیاندا هەبوەو بەهۆیەوە منداڵێكی 4 ساڵان گیانی لەدەستداوە.
 
بەپێی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتوە ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێپ چیرۆكی كۆمپانیای كرایسلەر كێشەی تێدابوەو بەو هۆیەشەوە توشی روداوی هاتوچۆ بوەو لەئەنجامیشدا منداڵێكی 4 ساڵان گیانی لەدەستداوە.
 

لەدوای لێكۆڵینەوەش دادگا بڕیاریدا بە بڕی 150 ملیۆن دۆلار كۆمپانیای كرایسلەر سزا بدات كە ئەو پارەیەش لە %99ی بۆ خانەوادەی منداڵەكە دەبێت و %1 ی بۆ شۆفێری ئەو ئۆتۆمبیلە دەبێت كە لەگەڵ جێپ چیرۆكیەكەدا توشی روداوی هاتوچۆ بوە.