بازاڕی بۆرسەی ئێران بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی

دوای هەفتەیەك لە رێككەوتنەكەی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 گۆڕانكاریی ئابوری لە ئێران رویداوەو بازاڕی بۆرسەی ئەو وڵاتەش بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
ئاژانسە هەواڵیەكانی ئێران بڵاویانكردەوە لەچەند رۆژی رابردودا بازاڕی بۆرسەی ئەو وڵاتە جموجوڵێكی زۆری تێكەوتوەو بەرزبونەوەشی بەخۆیەوە بینیوە.
 

بەپێی هەواڵی ئەو ئاژانسانە تەنها لەماوەی دوو ڕۆژی رابردودا بازاڕی بۆرسەی ئێران بەڕێژەی 6.9% بەرزبوەتەوە.