عێراق شه‌ش ترلیۆن دینار بۆ قه‌رزه‌كانی كوه‌یت ته‌رخانده‌كات

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد، ساڵانه‌ له‌بودجه‌ی گشتی عێراقدا، (5%)ی داهاتی عێراق بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی كوه‌یت ته‌رخان ده‌كات، له‌بودجه‌ی ساڵی داهاتووشدا زیاتر له‌شه‌ش ترلیۆن دینار ته‌رخانكراوه‌.
(نه‌جیبه‌ نه‌جیب) به‌NNA ڕاگه‌یاندوە، به‌مه‌به‌ستی پێدانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی عێراق به‌كوه‌یت‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌، ساڵانه‌ پێش ئه‌وه‌ی داهاتی عێراق دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر دام‌و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی عێراقدا، ده‌بێت (5%)ی كۆی داهات بۆ كوه‌یت ته‌رخان بكرێت.