تەندروستی سلێمانی 30 ملیار دینار قەرزارە

فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت” ماوەی یەك ساڵە دەرمان بەقەرزدەكڕین و زیاتر لە 30 ملیار قەرزدارین.
 
میران محەمەد بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی لەلێدوانێكدا رایگەیاند” نزیكەی ساڵێكە ئێمە لەسەر قەرز دەڕۆین”
 
میران محەمەد وتیشی” لە كۆمپانیاكان دەرمانمان كڕیووە لەبەر ئەوەی كۆمەڵێك سەنتەرمان هەیە كەنەخۆش سەردانمان دەكات لە هەموو عێراقەوە ناكرێت بڵێین دەرمانمان نیە وە ئێمە ئەو دەرمانانەمان بەقەرز كڕیووە.
 
بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردوە: لە ئێستادا فەرمانگەكەیان لەسەروو 30 ملیار دینارەوە قەرزدارن”
 

میران محەمەد ئاشكراشیكردوە:  ئەو بابەتە كێشەی بۆ دروستكردون چونكە ئەگەر پارە نەدەن بە كۆمپانیاكانی دەرمان ئەوا ئەوانیش چیتر دەرمانیان نادەنێ.