سلێمانی: كاركردن لە پرۆژەی چوارڕیانی كۆبانی دەستپێدەكاتەوە

دوای ئەوەی بەهۆی پێنەدانی پارەوە لە مانگی دووی ئەمساڵەوە كارەكانیان وەستا، بڕیارە كاركردن لە پرۆژەی چوارڕیانی كۆبانی لە شاری سلێمانی دەستپێبكاتەوە.
 
سەردار ئەحمەد خاوەنی كۆمپانیای بروسك لە شاری سلێمانی رایكەیاند” لە ئێستادا  لەگەڵ كردنەوەی دەوامدا نوسراویان بۆكردوین تا پارەوەربگرین ،كە سولفەیەكمان هەیە بەبڕی ملیارێك و 500 هەزار دینار”
 
وتیشی” هەركات ئەو پارەیەمان وەرگرت بڕیارمانداوە دەستبكەینەوە بەكاركردن لە پڕۆژەی چواڕیانی كۆبانیدا وە ئامادەكاریمانكردوو بەڵام بەهوی كەشوهەواوە ئەم یەك دووڕۆژە كارمان نەكردووە بەڵام بەم نزیكانە دەست پێدەكەینەوە”
 

سەبارەت بە كاتی تەواوكردنی پرۆژەكە ئاماژەی بەوەدا پڕۆژەكە لەمانگی دووی 2016 دەبێت تەواو بێت بەڵام ئەگەرپارەمان لێنەبڕنەوە هەر لەم ساڵدا كۆتایی پێدەهێنین.