ئەمریكا رۆژانە زیاتر لە 9 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت

سەڕەرای كەمبوونەوەی هەڵكەندنی چاڵە نەوتییەكان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەمساڵدا رۆژانە 9.3 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.
 
سەرەڕای كەمكردنەوەی پرۆسەكانی گەڕان بەدوای نەوت و گاز لە ئەمریكا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، لەلای خۆشیەوە ئاژانسی بلومبێرگ لەسەر زاری بیكەر هیوز، بڵاویكردووەتەوە، لەم هەفتەیەدا 33 چاڵی نەوتی وەستاوە و تێكڕای ئەو چاڵانەی كە پرۆسەی هەڵكەندن تێیدا هەڵپەسێردراوە گەیشتۆتە 986 پرۆسە.
 
بەپێی داتاكانیش لە دوای حوزەیرانی 2011ەوە تا ئێستا یەكەمجارە ژمارەی پڕۆسەكانی چاڵە هەڵپەسێردراوەكان لە هەزار پرۆسە كەمتر بێـت.
 

دوای هەڵپەساردنی پرۆسەكانی هەڵكەندنی نەوت و گاز، كۆمپانیا زلهێزەكانی نەوت لە جیهان بەهۆی داڕمانی نرخی نەوت بە رێژەی سەدا 50، دەستبەردای هەزاران كارمەندی خۆیان بوون، بە بەهای زیاتر لە 80 ملیار دۆلاریشیان وەك وەبەرهێنان لە كەرتی نەوتیدا هەڵوەشاندۆتەوە.