سلێمانی.. لەسەدا %37 باڵەخانەكان پابەندنی مەرج و رێنماییەكانن

لیژنەی باڵەخانەكانی سەربە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری كارو چالاكییەكانی لەمساڵدا بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە.
 
بە پێی راپۆرتی لیژنەكە لە بەرواری 1/1/ تاوەكو 1/3/2015 ، لەسەدا %37 باڵەخانەكان  كە دەكاتە 86  شوێن سەرجەمیان مەرج و رێنماییەكانی سەلامەتی  بەرگری شارستانیان جێبەجێكردووەو سیستمی كارەبای باڵەخانەكانیشسیان بە شێوەیەكی گونجاو دانراون.
 
هەر بەپێی راپۆرتەكە لەسەدا %63 ی باڵەخانەكان سیستمی كارەباو  مەرجەكانی سەلامەتی و بەرگری شارستانیان تێدا نییە.
 
لەو بارەیەوە نیگار محەمەد سەرۆكی لیژنەی باڵەخانەكان رایگەیاند: لە كۆی 225 سەردان تەنها 87 شوێن پابەندی مەرج و رێنماییەكان بوون و 142 شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە لەماوەیەكی دیاریكراودا مەرج و رێنماییەكان جێبەجێ بكەن.
 
سەرۆكی لیژنەكە ئاماژەی بەوەش كرد كە هیچ شوێنێك بە هۆی سەرپێچیەوە دانەخراون و كەسیش  رووبەرووی دادگا نەكراوەتەوە.
 

گەران و بەسەركردنەوەی باڵەخانەكان لە سەرفەرمانی قائیمقامی سلێمانی بەردەوامە و ئامانجیش لەم سەردانكردنانە پابەندبوونی سەرجەم بیناو باڵەخانەكانە بە مەرج و رێنماییەكانی سەلامەتی و بەرگری شارستانی.