كاتژمێری زیرەك لەسەر شێوەی كلاسیك

كۆمپانیای هواوی چینی، لە كۆنگرەی جیهانی مۆبایلدا بەرهەمی نوێی كاتژمێری زیرەكی كۆمپانیاكەی نمایشكرد كە لەسەر شێوەی كاتژمێرە كلاسیكەكان دروستكراوە.
 
شێوازی ئەو كاتژمێرە زیرەكە لە كاتژمێری كلاسیك دەچێت، قەبارەكەی 1.4 ئینجە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو كاتژمێرە بەستراوەتەوە بە سیستەمی ئەندرۆید و میمۆرییەكی 4 گێگابایتی لەسەرەو رامەكەشی 504 مێگابایتە.
 
ئەو كاتژمێرە هەر سێ رەنگەكانی سلڤەر و ئاڵتونی و رەشی هەیە و هەروەها مۆدێلەكانی بۆ ژن و پیاو جیاوازە.
 

چاوەڕواندەكرێت كاتژمێرە زیرەكەكەی هواوی ناوەڕاستی ئەمساڵ بخرێتە بازاڕەكانەوەو تائێستاش نرخەكەی دیارینەكراوە.