دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل و لایه‌نه فه‌له‌ستنییه‌كان رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئاگر بڕ، سه‌عاتێك له‌مه‌وبه‌ر رێككه‌وتنه‌كه چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پێشتر محه‌مه‌د كامیل عه‌مر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هیلاری كلینتۆن هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی رایگه‌یاند: ئیسرائیل و لایه‌نه فه‌له‌ستنییه‌كان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئاگربڕ و سه‌عات 9ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی قاهیره “سه‌عات 7ی گرێنج”ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
حكومه‌تی ئیسرائیلیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیران له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه ده‌رفه‌تێك بدات به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی میسر بۆ ئاگربڕ.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ش ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه راده‌گرێت و لایه‌نه فهلهستنییهكانیش هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل راده‌گرن و ده‌روازه‌كان ده‌كرێنه‌وه بۆ هاتوچۆی خه‌ڵك و شه‌مه‌ك و كهلوپهپهل و له كاتی پێویستیشدا گفتوگۆ له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌كانی تر ده‌كرێت.