نرخی نەوت بەرزبۆوە

 
 
دوای ئەوەی ڕۆژی پێنج شەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بۆ 59 دۆلار دابەزی، دوێنێ‌ ئێوارە جارێكی دیكە نرخەكەی بەرزبوەوە.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، ئێوارەی دوێنێ‌ هەینی جارێكی دیكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بۆ 61 دۆلار بەرزبوەوە، لە كاتێكدا ڕۆژی پێنج شەممە بۆ 59 دۆلار دابەزیبوو.
مانگی 8ی ساڵی ڕابردوو نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە 115 دۆلار دەفرۆشرا، لە كۆتای ساڵی 2014 نرخەكە بۆ 50 دۆلار كەمتر دابەزی.