تاران .. سیمینارێكی تایبەت بە بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران بەڕێوەچوو

لەمیانی كۆنفرانسی تایبەتی عێراق – ئێران كە لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت،سیمینارێكی تایبەت بە بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێران پێشكەش كرا.
لە سیمینارەكەدا هەریەكە لە ئازاد محەمەد ابراهیم بەڕێوەبەری كۆمپانیای نۆكان و خەسرەو عومەر نوێنەری كوالیتی كۆنترۆڵی سلێمانی بەشداربون.
سیمینارەكە قسەكردنبو لەسەر چۆنێتی پێشخستنی بازرگانی نێوان هەرێم و وڵاتی ئێران و دانانی بەرنامەیەك بۆ كارئاسانی و نەهێشتنی ئاستەنگ لەبەردەم بازرگاناندا .
هەر لە سیمینارەكەدا باسلەوەشكرا كە پێویستە كاری بازرگانی بەو كاڵایانەوە بكرێت كە تەندروستن وكوالیتیان بەرزە چونكە تاوەكو كاڵای هەر وڵاتێك باشتربێت ئەوا ماركەی ئەو وڵاتە زیاتر بایەخی پێدەدرێت و زوتر دەناسرێت .