داھاتی نەوت لە ساڵی ٢٠١٤ دا٨٤ ملیار و ٢١٥ ملیۆن دۆلار بووە

لەساڵی ٢٠١٤ دا ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ زیاتر لە ٩١٨ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرز بۆتەوە .
 
وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کەناوەرۆکەکەی لە “کۆمپانیای سۆمۆ”بۆ بەبازارکردنی نەوتی عێراقەوە وەریگرتووە، رایگەیاندووە: لە ساڵی رابردوودا ھەناردەی نەوتی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە و کۆی گشتی ھەناردەی نەوتیش لە ساڵی ٢٠١٤ دا گەیشتۆتە ٩١٨ ملیۆن و ١٤١ ھەزار بەرمیل نەوت.
ھەروەک ئاماژەشدراوە بەوەی مانگانە ٧٦ ملیۆن و ٥١١ ھەزار بەرمیل نەوت لەلایەن عێراقەوە ھەناردەکراوە .
 
ھەر لەبەیاننامەکەشدا ئاشکراکراوە کە ٣٠ کۆمپانیای جیھانیی نەوتی عێراقیان کڕیوە و ، داھاتی ھەناردەی نەوتی عێراقیش لە ساڵی ٢٠١٤ دا ٨٤ ملیار و ٢١٥ ملیۆن دۆلار بوە .