وەزیری بازرگانی هەرێم باسی هێڵی شەمەندۆفێر دەكات

وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت داوایانکردووە بازرگانان و وەبەرهێنەران کاربکەن بۆدروستکردنى هێڵى ئاسنین لەنێوان ووڵاتانى تورکیا و ئێران و شارەکانى ناوخۆى کوردستان.
لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان ساماڵ سەردار ڕایگەیاند” ئێمە پلانێکى وامان هەیە کە لەگەڵ دروستکردنى ئەو شارە پیشەسازیانەى لە شارەکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆک دروستدەکرێت پێشنیارمانکردووە بۆ ئەنجومەنى ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بازرگانەکان و وەبەرهێنەران کە سەرمایەگوزارى بکەن لەبوارى هێڵى شەمەندەنەفەر”
وتیشى” ئەو هێڵى شەمەندەفەرانە ووڵاتانى تورکیا و ئێران و  شارەکانى هەرێمى کوردستان ببەستێتەوە بەیەکەوە چونکە ئەمە گرنگى خۆى هەیە بۆ هاوڵاتیا و بۆ پپێشکەوتنى بازرگانى و پیشەسازى کە لە ئێستادا خاوەن کارگە و بازرگانەکان تێچونێکى زۆریان لەسەردەکەوێت لەهێنانى کەلوپەلەکانیان ئەگەر ئەم پرۆژەیە سەربکەوێت ئەوا کرێى گواستنەوە زۆر هەرزانتردەکەوێت وەک ئەوەى کە ئێستا هەیە”
لەئێستادا بازرگانان لەهێنانى کەلوپەلەکانیاندا پشتدەبەستن ڕێگاى بەندەرى بەسرە پاشان بە ئۆتۆمبێل دیتە شارەکانى هەرێمى کوردستان.  
ئامادەکردنى: زریان محەمەد