ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پیرۆزبایی ساڵی نوێ‌ دەكات

ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایك بوونی حەزرەتی مەسیح سڵاوی خوای لێبێت، بەگەرمی پیرۆزبایی لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكات.
هیواخوازیشە هەردوو جەژی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێ‌ ببێتە مایەی زیاتر پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان لەرووی ئابوری و سەقامگیری و گەشەپێدان و لێبوردەیی و پێكەوە ژیان و بەختەوەری هاوڵاتیان.