لەسلێمانى بیناى پارک تاوەر کرایەوە

بەئامادەبونى سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى ئێوارەى ئەمڕۆ 22/12 بیناى پارک تاوەر لە سلێمانى کرایەوە کەخۆى لەچەند بەشێکدا دەبینێتەوە.
لەکردنەوەى بینانى پارک تاوەر هەریەک لە پارێزگارى سلێمانى بەهرۆز محەمەد ساڵح و دکتۆر ئاسۆ فەرەیدون و سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى هەڤاڵ ئەبوبەکرو سیروان محەمەد سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى و نەوزاد غەفور جێگرى سەرۆکى ژوورى بازرگانى سلێمانى و ژمارەیەک لەبەڕێوەبەرانى فەرمانگەکان و کەسایەتى تیایدا بەشداربون.
 
بیناى پارک تاوەر لەسەر ڕوبەرى پێنج هەزار مەتر دووجا دروستکراوە و خۆى لە 24 نهۆمدا دەبینێتەوە کە 81 شوقەى نیشتەجێبونى تێدایە و سێ نهۆمى پێکدێت لە بازاڕو مارکێتین کە هەلى کارى بۆ 300 کەسى ناوخۆى ڕەخساندووە.
سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى سیروان محەمەد ئاماژەى بەوەدا کردنەوەى ئەم بینایە گرنگى خۆى هەیە بۆ شارى سلێمانى کەبەشێوەیەکى پێشکەوتو دیزاینێکى جوان دروستکراوە کاریگەرى دەبێت لەسەرشارى سلێمانى بۆزیاتر هاتنە ناوەوەى خەڵکى گەشتیار و سەردانیکردنى ئەم شوێنە گشتیانە.
ئامادەکردنی: زریان محەمەد