كاسبكارانی بازاڕی دۆلارەكەستایشی قائیمقامیەتی سلێمانی دەكەن

لەبەرامبەر كاروچالاكی  و بەدواداچونی بەردەوامی لیژنەی سەلامەتی باڵەخانە و شوێنە گشتی یەكان  كاسبكارانی بازاڕی دۆلارەكە سوپاسی قائیمقامیەتی سلێمانی دەكەن . 
نوێنەری كاسبكارانی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی سەردانی قائیمقامیەتی یان كرد و لەلایەن ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی پێشوازییان لێكرا ، سەرەتا كاسبكارانی بازاڕەكە سوپاسی قائیمقامی سلێمانیان كرد بۆ پشتیوانی و هاوكاریكردنی زیاتر ڕێكخستنی بازاڕەكە و پاراستنی سەلامەتی ماڵ و سامانی كاسبكارانی بازاڕەكە كە ڕۆژانە هاوڵاتیان بۆ گۆڕینەوەی دراو سەردانی دەكەن ، لە بەرامبەردا ئاوات محەمەد ڕایگەیاند كە ئەوان تەنیا ئامانجی یان خزمەتی كردنی دانیشتوانی شاری سلێمانیەو ئەوەی لە توانادا بووبیت كردومانە و دەكەین بەبێ‌ جیاوازی بە ئەركی سەرشانی خۆمانمان زانیوە بەتایبەتی پاراستنی سەلامەتی باڵەخانە و شوێنە گشتی یەكان ، ئەم كارانەش بە هەوڵ و هیمەتی گشت لەلایەك كراوە بە تایبەتی پارێزگاری سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی بەگری شارستانی و سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت لە شارەكەدا ،ئەوەی مایەی خۆشحاڵی هەموو لایەكە بەپێ‌ ڕاپۆرت و ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە زۆربەی بوارەكان سلێمانی پێشەنگی پارێزگاكانی عێراقە .
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی