ئەمشەو شەوی یەڵدایە

شەوی یەڵدا چیە.
ئەمشەو درێژترین شەو ساڵە لە هەر وڵاتێكدا و بە شەوی “یەڵدا” ناسراوە. 
شەوی یەڵدا یاخود (هەڵگەڕانەوەی زستان) و بە ئینگلیزی (Longest Night) ناسراوە، كە دەكاتە درێژترین شەو و كورتترین رۆژ لە جیهاندا .
شەوی یەڵدا چۆن روودەدات ؟
لە رووی زانستیەوە كاتێك روودەدات كە خۆر دەكەوێتە گەورەترین سەر هێڵی ناوەڕاستی زەوی، بەپێی رۆژ ژمێری زاینیش شەوی یەڵدا لە نیوەی باكوری زەوی، لە نێوان 20 بۆ 23 ی كانونی یەكەمی هەمو ساڵێك رودەدات و لە نیوەكەی باشوریش لەنێوان 20 بۆ 23 ی حوزەیراندا رودەدات ، لە هەرێمی كوردستانیش شەوی 20 لەسەر 21 روودەدات
لە شەوی یەڵدادا گەلانی جیهاندا لە هەر وڵاتێكدا بە رەچاوكردنی دابونەریتی خۆیان چالاكی و مەراسمی تایبەت بەو شەوە رێك دەخەن لە كوردستانیش هاوشێوەی گەلانی جیهان ئەم شەوە بە چەندین چالاكی جۆراو جۆر بەڕێ دەكرێت و چەندین شاعیری ناوداری كوردیش لە شیعرەكانیاندا باسی شەوی یەڵدایان كردوە.
 لێكۆڵینەوە 
لە لێكۆڵینەوەیەكدا، ئاشكرا بووە كە شەوی یەڵدا لە وڵاتی فیلەندا 18 كاتژمێر و 22 خولەكە و خاوەنی درێژترین شەوی یەڵدای جیهانە. وڵاتی نەرویج بە 18 كاتژمێر و 9 خولەكە لە پلەی دوەمی درێژترین شەوی ساڵدایە. وڵاتی سوید بە 17 كاتژمێر و 54 خولەك لە پلەی سێیەم دایە. درێژترین شەوی ساڵ لە هەرێمی كوردستان 17 كاتژمێر و 14 خولەك پێشبینی كراوە.
شاعیری گەورەی كورد “نالی” لەبارەی شەوی یەڵداوە ئەم شیعرە جوانەی هەیە:
شەوی یەڵدایە یا دەیجورە ئه مشەو
كە دیدەم دور لە تۆ بێ نوورە ئەمشەو
دڵم وەك حاكمی مەعزولە قوربان
خەڵاتی وەصڵی تۆی مەنڤورە ئەمشەو
دڵیش مایل بەدیدەی تۆیە بۆیه
لە من وەحشی و رەمیدە و دورە ئەمشەو
كە تۆی شای كە چ كولاهی دیدە مەستان
چ باكم قەیصەرو فەغفورە ئەمشەو
لە خەو هەڵساوە یا ئاڵۆزە چاوت
هەمیشە وایە یا مەخمورە ئەمشەو
سروشكم نەقشی چاوی تۆ دەكیشێ
كە جێم سەر دارەكەی (مەنصور) ە ئەمشەو
موسوڵمانان دەپرسن حاڵی (نالی)
لە كونجی بێكەسی مەهجورە ئەمشەو.