سوید:ژوری بازرگانی سلێمانی ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی بازرگانانی هەرێم دەكات

شاندی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كە بەمەبەستی كردنەوەی ژوری بازرگانی هاوبەشی ( سلێمانی –یۆتۆبۆری ) سەردانی وڵاتی سویدیان كردووە،رایدەگەیەنن لەگەڵ بەرپرسانی بازرگانی ئەو وڵاتە لەگفتوگۆدان تاوەكوئاسانكاری تەواو بۆ هاتوچۆی بازرگانانی هەرێم بكرێت.
ڕۆژی 20ی ئەم مانگە شاندی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كە پێكهاتون لەدلاوەر عەلی سۆفی كەریم و بەختیار مەحمودمەلا ئەمین لەگەڵ سەرۆكی ژوری بازرگانی یۆتۆبۆری كۆبونەوە ولە بارەی پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەكان و ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی بازرگانان وپیشەسازانی هەرێم گفتوگۆی لەبارەوە كرا .
هاوكات لەگەڵ كۆمپانیای (kkdk) كۆبونەوە كە یەكێكە لە گەورەكۆمپانیا ناودارەكانی سوید و هاندەری كردنەوەی ژوری بازرگانی هاوبەشی (سلێمانی- یۆتۆبۆری ) بووە.