سێهەمین ڕۆژى پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى کارەکانى بەفراوانى بەڕێوەچوو

لەسێهەمین ڕۆژى پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانیدا وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان و نوێنەرى قونسوڵى بەریتانیا و ئەمریکا سەردانى پێشانگاکەیانکردوو هیواى بەرەوپێشچونى پێشانگاکەیان خواست.

ئازاد شمقار وتەبێژى دەهەمین پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى ڕایگەیاند لەسێهەمین ڕۆژى  پێشانگاکەدا بەشێوەیەکى زۆرباش کارەکان بەرەو پێش ڕۆشتون و زۆرێک لە کۆمپانیاکان پەیوەنیان لەگەڵ خاوەن کارەکانى کوردستان بەستووە بەمەبەستى ئاڵوگۆرى بازرگانى و ئەوشتومەکانەى کۆمپانیا بیانیەکان هێناویانەتە ناو پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى.
وتیشى ئێمە داوامان لەو کۆمپانیایانە کردووە کە هەوڵبدەن کارگەکانیان بهێننە ناو هەرێمى کوردستان تا بتوانن بەرهەمەکانى ناوخۆ زیادبکرێت.
 
وتەبێژى ژورى بازرگانى ئەوەشى ڕاگەیاند کە سەرجەم کۆمپانیاکان دڵخۆشبون بەوەى ئەمنیەت و ئاسایشى شارى سلێمانى و هەرێمى کوردستان گونجاوە بۆ بەشداریکردن لە پێشانگاکاندا و کارکردن لە هەرێمى کوردستاندا.
پێشانگاى دەهەیەمی نێودەوڵەتى سلێمانى بەبەشدارى زیاتر لە 150 کۆمپانیا لە 20 ووڵاتى جیاوازەوە بۆ ماوەى چوار ڕۆژ بەوردەواموو کە سەردانکەرێکى زۆرى هەبوو.