دوو ئۆتۆمبێلی كیا خەڵاتی تایبەتمەندی لە دیزاینی نێودەوڵەتی بەدەست دێنن

كیا مۆتۆرز بە درێژایی چەندین ساڵی رابردوو هەوڵی دروستكردنی ناووناوبانگیەتی لە بواری دیزاینی خاوەن كوالیتییەكی جیهانی، كۆمەڵەی دیزاینەرە پیشەگەرییەكان لە ئەمریكا (IDSA) بەمدواییە ناووناوبانگێكی زۆری خستە سەر ئەوە كە هێمای بازرگانیی كۆری هەیەتی، ئەمەش بە بەخشینی دوو خەڵاتی دیزاینی بەنرخ. كیا خەڵاتی تایبەتمەندیی لە دیزاینی نێودەوڵەتی (IDEA) لە جۆری گواستنەوە بۆ هەردوو ئۆتۆمبێلی ستینگەر GT4ی ئەزموونی ‌و سۆڵ 2014 بە دەستهێنا.
كیا خەڵاتی برۆنزی-ی لە خەڵاتەكانی تایبەتمەندی لە دیزاینی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2012 بەدەستهێنا بۆ دیزاینی ئۆتۆمبێلی كیا ریۆ-ی قەبارە مامناوەند.بەرنامەی خەڵاتەكانی تایبەتمەندی لە دیزاینی جیهانی (IDEA) بەوپێیەی كە هەڵسەنگاندنێكە بۆ دیزاینە جیهانییە دانپێنراوەكان لەسەر ئاستی جیهان، رێز لەو دیزاینانەی كە جێ پەنجەیان دەخەنە سەر كوالیتیی ژیان دەنێت ‌و مژدە دەدات بە كاریگەریی ئابوورییەكی تێبینیكراو لە رێگەی داهێنان لە بەشەكانی وەك: ئۆتۆمبێل ‌و گواستنەوە ‌و ستراتیجییەتی دیزان ‌و كەلوپەلی كۆمپیوتەر ‌و كار ‌و بەشداریكردنەكانی ژینگە ‌و چەندانی تر. ركابەرییەكان لە ساڵی 2014 بریتی بوون لە 2000 پاڵێوراو لە 39 وڵات كە هەر پاڵێوراوێك بە تەنیا هەڵسەنگاندنی بۆ كرا،لە رووی داهێنان ‌و سوودەكانی كە بەكارهێنەر یاخود كڕیار بەدەستیدێنێ‌ سەرباری بەردەوامیدان ‌و سەرنجڕاكێشیی دیمەن.
لە لێدوانێكیدا لەوبارەیەوە (تۆم كێرنز) گەورە دیزاینەر لە سەنتەری دیزاینی كیا لە ئەمریكا (KDCA) رایگەیاند:”خەڵاتەكانی تایبەتمەندی لە دیزاینی رێزلێنانی نێودەوڵەتی وەك بەڵگەیەكی راستەقینەیە لەسەر تواناكانی تیمی دیزاین لە كیا مۆتۆرز”. پێشبینیی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی ستینگەر لە بیرۆكەیەكی وەرگیراو هاتووە، بەڵام خاوەنی كاریگەرییەكی مەزنە، پرسیارمان كرد ئەو كارە سەبارەت بەو تیمی دیزاینەی كە بارەگاكەی دەكەوێتە كالیفۆڕنیا چۆن دەبێت، بۆ جێبەجێكردنی تێڕوانینمان سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی كیا-ی خاوەن ئەدایەكی بەرز لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر شێوازی دیزاینی دەرەوە كە زۆر سەرنجڕاكێشە ‌و هەروەها دینامیكیەتی لێخوڕینی كە هاوتای نیە. هەرچی سەبارەت بە ئۆتۆمبێبی سۆڵ-ە رەنگە گەورەترین هەڤڕكی بێت كە تیمەكەمان رووبەرووی بۆتەوە كە ئەویش دووبارە داهێنانی ئایكۆنەیەكی دیاریكراوە، كە لەسەرت پێویستە گیانێكی نوێ ببەخشی بێ فەرامۆشكردنی ناوەڕۆكی سەرەكی كە وایكردووە دیمەنە رەسەنەكەی زۆر سەرنجڕاكێش بێت. لە هەردوو حاڵەتەكەدا ناكرێ‌ زۆر دڵخۆش بین بە ئەنجامەكانی كە هەیە”.
تیمی دیزاینی كیا بە سەرۆكایەتیی بەڕێز (پیتەر شرایەر) سەرۆكی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز ‌و سەرۆكی بەشی دیزاین لە ساڵی 2006ەوە، جێگەی رێز ‌و دەستخۆشی بوون بەشێوەیەكی بەردەوام بە رەچاوكردنی ئەو كارەی كە پڕیەتی لە داهێنان ‌و مۆركی ئەوروپای بەسەردا زاڵە، هەروەها بە گوێرەی ئەو وەرچەرخانە گەورەیەی كە لە هێمای كیا-ی بازرگانی دروستیكرد ‌و بەشداریی لە گەشەپێدانی لەسەر ئاستی جیهانی گەشەسەندوو بە درێژایی ئەو پێنج ساڵەی دوایی. خەڵاتی تایبەتمەند لە دیزاینی نێودەوڵەتی (IDEA) بریتییە لە سێیەم گەورەترین خەڵاتی دیزاین كە ئۆتۆمبێلی نەفەر هەڵگری هاوچەرخ لە نەوەی دووەمی كیا سۆڵ 2014 بە دەستیهێنا، ئەمەش دوای بەدەستهێنانی هەردوو خەڵاتی “Red Dot” ‌و “iF”. هەر لەو ماوەیەدا ئۆتۆمبێلی ئەزموونیی GT4 ستینگەر گرنگیپێدانی  راگەیاندن ‌و پیشەسازیی لە سەرانسەری جیهان بەدەستهێنا بەرامبەر دیمەنە لەخۆبردوو ‌و وەرزشییە سەرسووڕهێنەرەكەی.