پێشانگای ئاژەڵداری و بەرهەمە ئاژەڵییەكانی ئێران كرایەوە

پتر لە ٤٠٠ كۆمپانیا كە زۆرینەیان لە وڵاتانی رۆژئاوا هاتبوون بەشداریان لە پێشانگاكەی ئاژەڵداریی و بەرهەمە ئاژەڵییەكانی ئێراندا كرد.
پێشانگای ئاژەڵداریی و بەرهەمە ئاژەڵییەكانی شیر و گۆشت بە بەشداری زیاد لە ٤٠٠ وڵات كە زۆرینەیان لە رۆژئاواوە ھاتبوون، لە تارانی پایتەختی ئێران كرایەوە. 
محمود حوجەتی ؛وەزیری كشتوكاڵ و ئاودێری ئێران؛، لە دەستپێكی كردنەوەی پێشانگاكەدا وتەیەكی پێشكەش بە میوانان و بەشداربووان كرد و وتی “بەرھەمی شیر و گۆشتی ئاژەڵ لە ئێران لە ئاستی ستانداردی نێودەوڵەتییە، ھەروەھا لەگەڵ بازاڕی جیھانی پەیوەندی زۆرباشی بەستووە”.
بەپێی ھەڵسەنگانی پسپۆڕان، “وڵاتانی ئەوروپی دوای گەمارۆی روسیا لەلایەن یەكێتی ئەورووپاوە ھەوڵی گەیشتن بە بازاڕەكانی رووسیا لە رێگەی ئێرانەوە دەدەن”.
شارەزایان پێیان وایە “دوای گەمارۆی یەكێتی ئەوروپا بەسەر روسیا، كۆمپانیاكانی رۆژئاوا لە ھەوڵی دۆزینەوەی رێگایەكن بۆ چوونە ناوەوەی بازاڕی روسیا. چونكە وڵاتانی رۆژئاوا نایانەوێ بازاڕی روسیا لەدەست بدەن، بۆیە چوونە ناوەوە بۆ بازاڕی ئێران ئەو پێشانگایە بەھەلێكی گونجاو دەزانن”.
پێشانگای ئاژەڵداریی و بەرھەمە ئاژەڵییەكان لە تارانی پایتەختی ئێران كراوەتەوە و تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێ.
خەڵك