دابەزینی نەوت ئۆتۆمبێلی بەرزكردۆتەوە

كۆمپانیای (جەنەراڵ مۆتۆرز)ی ئەمریكی ئاشكرایكرد، خواست لەسەر ئۆتۆمبێلەكانی لە جۆری (كرایسلەر) و (نیسان) و (ھۆندا) زیادیكردووە، لە بەرامبەر ئەوەشدا نرخەكانیان بەرزبووەتەوە. ھۆكارەكەشی بۆ دابەزینی نرخی نەوت گەڕاندەوە.
رێژەی فڕۆشتنی مانگی تشرینی یەكەمی كۆمپانیاكانی بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلی (نیسان) و (ھۆندا) بەراورد لەگەڵ ھەمان مانگی ساڵی رابروو (8.5%) زیادیكردووە، بۆ ھەردوو كۆمپانیای بەرھەمھێن ئەو مانگەیان بە مانگێكی مێژوویی لە فرۆشتن لە قەڵەمدرا.
(كرایسلەر)یش رێژەی فرۆشتنی (22%) زیادیكردووە، ئەو كۆمپانیایە لە ساڵی (2001)ـەوە تا ئێستا زۆرترین فرۆشتنی لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ ئەنجامداوە.
ھاوكات رێژەی فرۆشتنی (جەنەراڵ مۆتۆرز) بەراورد لەگەڵ مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو (2%) بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام فرۆشی كۆمپانیای فۆرد لە هەمان مانگدا (7.1%) دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
شرۆڤەكاران ھۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی ئۆتۆمبێل بە دابەزینی نرخی نەوتەوە دەبەستنەوە و پێشبینی ئەوە دەكەن، فرۆشتنی ئۆتۆمبیل لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ تشرینی یەكەمی (2013) بە شێوەیەكی گشتی (6%) زیادیكردووە.
لە ماوەی رابردوودا نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینیبوو، لە ئێستاشدا نەوت لە ھەر گاڵۆنێك سێ دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
حەفتەی رابردوو بانكی وەبەرھێنانی (گۆڵدمان ساكس) ئاشكرایكردبوو، كە دابەزینی نرخی نەوت تا سەرەتای ساڵی (2015) بەردەوام دەبێت.